ئه‌ردۆغان: هه‌رگیز ته‌سلیمی ئه‌و تیرۆره نابین كه هێنراوه‌ته ئاراوه
"یه‌كێتیی گه‌له‌كه‌مان، یه‌كپارچه‌یی وڵاتمان و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌پارێزین"
K24 – ھەولێر:
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند هه‌رگیز ته‌سلیمی ئه‌و تیرۆره نابین كه هاتووەته ئاراوه لە توركیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: " یه‌كێتیی گه‌له‌كه‌مان، یه‌كپارچه‌یی وڵاتمان و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌پارێزین، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هێزه‌كانی پشتیان شكست پێ ده‌هێنین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆتا رۆژی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی په‌روه‌رده‌یی پێشوه‌ختی منداڵدا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌قامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ كرد و گووتی: " زۆر باش ده‌زانین كه ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه له مه‌یدانه كراوه‌كاندا به‌ڕووی خه‌ڵكدا، بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵەڕاوکێیە به‌ناو خه‌ڵكیدا، له راستیدا هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی له جیهاندا له رێگه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه‌وه نه‌گه‌یشتووەته ئامانجه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه كاتێ بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه ئایا بۆچی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌و شێوه‌یه وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌نه ئامانج، هەندێ هێزی دیكه ده‌بینیت كه نیازیان به‌رامبه‌ر توركیا هه‌یه".
لە 19 ئەم مانگە تەقینەوەیەك لە گەڕەكی تەقسیمی شاری ئیستەنبۆڵ رویدا، لە ئاكامدا 5 كەس كوژران و زیاتر لە 30 كەس برینداربوون، وەزیری نێوخۆی توركیا رایگەیاند، خۆكوژەكە ئەندامی داعش بووە.