يه‌كه‌مجاره له مێژوودا.. عێراق گازى سرووشتى هه‌نارده ده‌كات
عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گازی سروشتی ھەناردەی دەکات.
K24 – هه‌ولێر:
عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گازی سروشتی ھەناردەی دەکات.
حکومەتی عێراقی له پێناو كۆكردنه‌وه‌ى داهات و پشتبه‌ستن به داهاتى گازى سرووشتيى، بۆ يه‌كه‌مجار له مێژوويدا بڕياريدا گازی سروشتی ھەناردەی دەرەوە بكات و رۆژى يهكشهممهش يه‌كه‌م بڕى هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى فوجەیریەی ئیماراتی كرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ھەناردەکردنی گازی سروشتی لەلایەن عێراقەوە، مەبەست لێی دەربازبوونە لەو قەیرانە ئابوورییەی حکومەتی عێراقی رووبەڕووی بووتەوە لەماوەی ساڵى رابردوودا و هه‌وڵێكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌ى ساڵانه‌ى وڵات، كه حكومه‌تى ناچار كردبوو، په‌نا بۆ به‌كارهێنانى يه‌ده‌كى نيشتيمانى به‌رێت.
پڕۆژەی ھەناردەکردنی غازی سروشتی عێراقی پڕۆژەیەکی ھاوبەشە و لەلایەن ھەردوو کۆمپانیای ناسراوی ھۆڵەندی شێڵ و ژاپۆنی مسیۆبۆشی بەڕێوەدەبرێت.
لە ده‌يه‌ى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا، عێراق بەنیازبوو گازی سروشتی خۆی ھەناردە بکات، بەڵام شەڕە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق لەماوەی چوار دەیەی رابردوودا، ئەو پلانەیان دواخست تا ئێستا.