بانكى نێوده‌وڵه‌تى چاودێرى چاكسازييه‌كانى به‌غدا ده‌كات
بۆ چاودێریكردنی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی قه‌رزه‌كان و چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت، شاندیكی بانكی نیوده‌وڵه‌تی هاتوونه‌ته عێراق و داوایانكردوه په‌یكه‌ر به‌ندی هه‌ندێك ده‌زگای حكومی و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران رێكبخرێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ چاودێریكردنی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی قه‌رزه‌كان و چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت، شاندیكی بانكی نیوده‌وڵه‌تی هاتوونه‌ته عێراق و داوایانكردوه په‌یكه‌ر به‌ندی هه‌ندێك ده‌زگای حكومی و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران رێكبخرێنه‌وه.
شاندیكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئاراك لوبورن هاتووه‌ته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا له گفتوگۆدایه، ئامانج له هاتنی ئه‌و شانده بۆ ئه‌وه‌یه به‌دواداچوون بۆ هه‌نگاوه ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا بكات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكاری عێراق، شانده‌كه‌ی بانكی نیوده‌وڵه‌تی داوایانكردووه پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه بۆ هه‌یكه‌لبه‌ندی كۆمپانیا حكومیيهكان بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها داموده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌تیش جاریكیدیكه رێكبخرێنه‌وه.
ئه‌مه له كاتیكدایه كه ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست زۆری كۆمپانیای حكومی و ده‌زگا و وه‌زاره‌تی بێ به‌رهه‌مه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌وه‌ش بوونه‌ته بارگرانی له‌سه‌ر ئابووری وڵات.
هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی داتابه‌یسێكی تۆكمه كه تێیدا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌ستنیشان بكرێت، تاوه‌كو دواتر هه‌نگاو بنرێت بۆ دووباره دابه‌شكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌یان.
بانكی نیوده‌وڵه‌تی پرۆگرامێكی ئاماده‌كردووه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی ئیداری حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی بۆ عێراق و ئێران و سووریا و لوبنان.
له كۆتایی 2015دا بانكه‌كه 1 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری به قه‌رز دایه عێراق بۆ پشتیوانی بودجه‌كه‌ی، به مه‌رجێك به‌شێك له‌و پاره‌یه ته‌رخانبكرێت بۆ چاكسازی كارگێڕی و دارایی.