له باره‌ى زيانى دارايى ده‌رچوون له ئه‌وروپا هۆشدارى ده‌درێته بريتانيا
سكولی ئابووری له‌نده‌ن هۆشیاری دا له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كیتی ئه‌وروپا.
K24 – هه‌ولێر:
سكولی ئابووری له‌نده‌ن هۆشیاری دا له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كیتی ئه‌وروپا.
له سه‌روبه‌ندی هاتنه‌ئاراى پرسى ده‌رچوون و مانه‌وه‌دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بریتانیا چاوی له كۆنترۆڵی زیاتری دۆخی ئابوورییه‌كه‌یه‌تی، چونكه مانه‌وه و ده‌رچوون له‌و یه‌كێتیه، پیش هه‌موو شتێك بابه‌تێكی ئابوورییه.
به‌نكی ناوه‌ندی ئینگلته‌را له ده‌نگداندا و به كۆی ده‌نگه‌كان، بڕیاریدا ئاستی سوود له رێژه‌ی 0.5% جیگیر بكات، هه‌روه‌ها پڕۆگرامیكی نوێی ئابووریش جێبه‌جێده‌كات بۆ دانی قه‌رز و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 375 ملیار پاوه‌ن ته‌رخان ده‌كرێت كه یه‌كسانه به 539 ملیار دۆلار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌های پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به رێژه‌ی1.5% داكه‌وتووه.
تۆڕی سی ئین بی سی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شاره‌زایانی ئابووری بریتانیا پێیان وایه كه به‌نكی ناوه‌ندی ئينگلته‌را ده‌توانێت پارێزگاری له به‌های پاوه‌ند بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپاش بچێته ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سكوڵی ئابووری له‌نده‌ن رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا جودا ببێته‌وه ئاستی داهاتی هه‌ر خێزانێكى بریتانی 1232 دۆلار كه‌م ده‌كات.
هه‌روه‌ها هۆشیاری ئه‌وه‌شیداوه كه ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌م داهاتی تاكه كه‌س كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌م نرخی كاریش داده‌به‌زێنێت.
له نێوان چوون و نه‌چووندا ئابووری بریتانیا و ئه‌وروپا چاوه‌ڕێی ریفراندۆمی مانگی حوزه‌یران ده‌كه‌ن.