ئه‌مريكا: ئيسرائيل و فه‌له‌ستين له‌ ده‌ستپێكردنى دانووستان جددى نيين

جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت ھیچ ویستێکی جیدی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان نییە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتەوایی.

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت ھیچ ویستێکی جیدی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان نییە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتەوایی.

جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکیدا لەبەردەم گروپی لۆبیکاری ئیسرائیلی لە واشنتن، رایگەیاند، جێی نیگەرانییە کە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لەئارادایە نییە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی سەقامگیریی درێژخایەنی دەوڵەتی ئیسرائیلی پابەندە بەو دانووستانانە و پێکەوەژیانی فەڵەستینی و ئیسرائیلی وەکو دوو دراوسێی ئاشتیخواز.

سەبارەت بە رێککەوتنەکەی واشنتن لەگەڵ ئێران، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی وەکو باز چاودێری ئێران دەکات تاوەکو بزانێت ھیچ پێشێلکارییەک دەکات لە رێککەوتنەکەی کە تایبەت بە دەستھەڵگرتنی ئێران لە به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى ناووكى.

گوتیشی: بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە ئێران بۆی نییە ھیچ کات بەرنامەی چەکی ناووکی دەستپێبکاتەوە.