ئيسرائيل بۆ هاووڵاتيانى: سهردانى توركيا نهكهن
ئیسرائیل داوای لە ھاووڵاتیانی کردووە کە سەردانی تورکیا نەکەن، بەھۆی ئەوەی رەوشی ئەمنی ئەو وڵاتە نالەبارە.
K24 – ههولێر:
ئیسرائیل داوای لە ھاووڵاتیانی کردووە کە سەردانی تورکیا نەکەن، بەھۆی ئەوەی رەوشی ئەمنی ئەو وڵاتە نالەبارە، ئەم ئاگادارکردنەوەی حکومەتی ئیسرائیلیش لەدوای کوشتنی سێ ھاووڵاتی ئیسرائیلی لە تەقینەوەکەی رۆژی ھەینی رابردووی شاری ئیستانبوڵ دێت، کە سێ ھاووڵاتی ئیسرائیلی دیکەش برینداربوون.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ سەبارەت بەو ئاگادارکردنەوەیە، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە ھاووڵاتیانی ئیسرائیلی دەکات خۆیان بەدووربگرن لەوەی سەردانی تورکیا بکەن.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی یەکشەممە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی سەردانی تورکیایان کردووە و تەرمی ئەو سێ ھاووڵاتییە ئیسرائیلیەیان گواستەوە کە لە تەقینەوەکەی ئیستانبۆڵدا بوونە قوربانی.