ئيسرائيل: پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ين
جێگرى وه‌زيرى هه‌ماهه‌نگى هه‌رێمى ئيسرائيل، ئه‌يوب قه‌را، رايگه‌ياند، ئێمه پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كه‌ين و پشتگيرى له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ين.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى هه‌ماهه‌نگى هه‌رێمايه‌تى ئيسرائيل، ئه‌يوب قه‌را، رايگه‌ياند، ئێمه پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كه‌ين و پشتگيرى له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ين.
له لێدوانێكى تايبه‌تى بۆ كوردستان 24، ئه‌يوب قه‌را، كه هاوكات ئه‌ندامى كنێستى ئيسرائيله، گوتى: بۆ ئێمه گرنگه به‌ره‌نگارى توندڕه‌وى ئاينيى ببينهوه له ناوچه‌كه و ئێمه دڵخۆشين به ناوى پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌مان خۆشده‌وێت و لێره منداڵه‌كان به ناوى پێشمه‌رگه‌وه ناوده‌نرێن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر له لايه‌ن ده‌وڵه‌تى كوردستانه‌وه بانگهێشت بكرێم، ئه‌وا به دڵنياييه‌وه من يه‌كه‌م كه‌س ده‌بم سه‌ردانى ئه‌وێ بكه‌م و ئه‌گه‌ر به نهێنيش بێت ئه‌و سه‌ردانه ده‌كه‌م.
گوتيشى: ئێمه پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كه‌ين، گه‌لێك، نه‌ته‌وه‌يه‌ك له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه كه 40 مليۆنه و تا ئێستا ده‌وڵه‌تى نييه، كه مافى ره‌واى خۆيه‌تى.