جارێكی دیكە نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
هێشتا ترسی ئه‌وه هه‌یه نرخه‌كه‌ی نه‌گاته‌وه به 50 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
K24 – ھەولێر:
نرخی نه‌وت زیاتر 1 % به‌هاكه‌ی خۆی به‌ده‌ست هێنایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئاماره‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی كاشینگ كرد كه ولایه‌تی ئۆكلاهۆما، به‌ڵام هێشتا ترسی ئه‌وه هه‌یه نرخه‌كه‌ی نه‌گاته‌وه به 50 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له ئالۆگۆرهكانی ئه‌مرۆی بازاره‌كانی نه‌وت نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت دەگاتە 41 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵەی پێوه ده‌كرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش به 41 دۆلار‌و 46 سه‌نته، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی ولایه‌تی ئۆكلاهۆما كه‌مبووه‌ته‌وه ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌ماوه‌ی سی مانگی رابردووه.
به‌ڵام هێشتا به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت ترسی دابه‌زینیان هه‌یه به‌تایبه‌ت كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش وای كردووه كۆمپانیا بچووكه‌كانیش دووباره بگه‌رێنه‌وه بواری به‌رهه‌مهێنان دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كاره‌كانیان وه‌ستابوون.