دوای ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل به‌های پشكه ئه‌وروپیه‌كان دابه‌زین
به‌های پشكه ئه‌وروپییه‌كان له ئالوگۆره‌كانی بازاڕی ئه‌مڕۆ دا دابه‌زین دوای ئه‌وه‌ی 3 ته‌قینه‌وه له بروكسل رویاندا.
K24 – ھەولێر:
به‌های پشكی بازاره ئه‌وروپییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داكه‌وتن به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا روویاندا.
به‌های پشكه ئه‌وروپییه‌كان له ئالوگۆره‌كانی بازاڕی ئه‌مڕۆ دا دابه‌زین دوای ئه‌وه‌ی 3 ته‌قینه‌وه له بروكسل رویاندا.
پێنوێنی ستوكس یۆرۆ بۆ گه‌شتوگوزار، به‌ریژه‌ی %2 پۆینت 2 دابه‌زی و هاوكات پشكی رایان ئێربین به رێژه‌ی نزیكه‌ی %4 كه‌م بووه‌وه.
هاوكات ته‌قینه‌وه‌كان كاریگه‌ری كردووەته سه‌ر پشكی بازاڕی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك هۆتێل ریستورانته‌كان، له‌مباره‌یه‌وه پێنوێنی ئاكور بۆ هۆتێله‌كان به‌رێژه‌ی زیاتر %4 دابه‌زی، هاوكات پشكی كۆمه‌له‌كانی ئینته‌ركۆنتیناڵ به‌ریژه‌ی %2,5 دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه بینی.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه له‌فرۆكه‌خانه‌ی برۆكسل تەقینەوەیەك لە وێستەگەیەكی میتڕۆ لە نزیك رویانداو له ئه‌نجامدا تا ئێستا 17 كوژراو 25 برینداری لێكه‌وتووەته‌وه.