سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى برۆكسل ده‌كات
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، به توندى ئيدانه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وانه ده‌كه‌ين.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى برۆكسلى پايته‌ختى به‌لجيكاى كرد.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: گەلی كوردستان كە خۆی لە هێڵی یەكەمی شەڕی تیرۆریستاندایە زۆر بە باشی لە هەڕەشە و ئاسەوار و دڕندایەتیی تیرۆر دەگات و خۆی بە هاوخەمی گەلی بەلجیكا دەزانێ.
هه‌روه‌ها هاتووه: كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بروكسێل زەنگی مەترسییە بۆ جیهانیان و ئەوە دەسەلمێنێت كە تیرۆر سنوور ناناسێت و هەڕەشەیە بۆ كۆی مرۆڤایەتی. هەر بۆیەش ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر هەوڵێكی جددی و هەمەلایەنە و یەكگرتوویی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.
ده‌قى به‌ياننامه‌كه:
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 22ـی 3ـی 2016 لە ئەنجامی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستیی لە شاری بروكسێلی پایتەختی بەلیجیكا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێ‌تاوان گیانیانلەدەست داوە و ژمارەیەكیشیان بریندار بوون.
زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەنانە دەكەین كە ئاسوودەیی و ژیانی خەڵكیان كردۆتە ئامانج.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی لە گەل و حكوومەتی بەلجیكا و كەسوكاری قوربانیان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
گەلی كوردستان كە خۆی لە هێڵی یەكەمی شەڕی تیرۆریستاندایە زۆر بە باشی لە هەڕەشە و ئاسەوار و دڕندایەتیی تیرۆر دەگات و خۆی بە هاوخەمی گەلی بەلجیكا دەزانێ.
كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بروكسێل زەنگی مەترسییە بۆ جیهانیان و ئەوە دەسەلمێنێت كە تیرۆر سنوور ناناسێت و هەڕەشەیە بۆ كۆی مرۆڤایەتی. هەر بۆیەش ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر هەوڵێكی جددی و هەمەلایەنە و یەكگرتوویی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
22ـی 3ـی 2016
ته‌قينه‌وه‌كان
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ سێ ته‌قينه‌وه برۆسكل و ناوه‌نده سياسييه‌كانى ئه‌وروپايان هه‌ژاند.
ته‌قينه‌وه‌كان دواى ئه‌وه هاتن، كه رۆژى 18ى ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌لجيكا سه‌لاح عه‌بدولسه‌مه‌د، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كانى پاريسيان ده‌ستگيركرد.
هاوكات، دوێنێش، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا ره‌خنه‌ى توندى له به‌لجيكا گرت، به هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌وانى برۆكسل رێگه‌ى دابوو، لايه‌نگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان چادێرێك هه‌ڵبده‌ن و ئه‌و وڵاته‌ى به هاوكاريكردنى تيرۆر تۆمه‌تبار كرد، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا باڵيۆزى به‌لجيكاى له ئه‌نقه‌ره بانگ‌كرد و نامهيهكى ناڕه‌زايه‌تى پێدا.