نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له برۆكسل: پێويسته جيهانى ئازاد كاراتر شه‌ڕى تيرۆر بكات
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دلاوه‌ر خاليد ئاژگه‌يى رايگه‌ياند، پێويسته جيهانى ئازاد كاراتر شه‌ڕى تيرۆر بكات.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دلاوه‌ر خاليد ئاژگه‌يى رايگه‌ياند، پێويسته جيهانى ئازاد كاراتر شه‌ڕى تيرۆر بكات.
ئاژگه‌يى له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 له برۆكسله‌وه رايگه‌ياند، وه‌ك نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌مانه‌وێت هاوسۆزى و هاوخه‌مى خۆمان ئاراسته‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا بكه‌ين.
ئاژگه‌يى گوتيشى: ئێستا ئه‌وروپاييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى ئه‌وه‌ى رووده‌دات به‌شێكه له مه‌ترسييه‌كانى داعش و رووى له ئه‌وروپا كردووه.
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، ئامانجى داعش له هێرشكردنه سه‌ر برۆكسل، ئه‌وه‌يه ئه‌و شاره ناوه‌ندى كاروچالاكى ئه‌وروپايه و رۆژانه 40 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى يه‌كێتى ئه‌وروپا رووى تێده‌كه‌ن و ساڵانه شه‌ش هه‌زار كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ى لێ ئه‌نجامده‌درێت و له دواى نيويۆرك به يه‌كێك له شاره سه‌ره‌كييه‌كانى كاروچالاكى سياسى هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتيشى: ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى روويان له ئه‌وروپا كردووه، زه‌نگێكى مه‌ترسيداره و پێويست ده‌كات ئه‌وان زياتر بێنه پێشه‌وه و به جدى كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن يارمه‌تى كورد و هێزه‌كانى ديكه بده‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريادا.
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ سێ ته‌قينه‌وه برۆسكل و ناوه‌نده سياسييه‌كانى ئه‌وروپايان هه‌ژاند.
ته‌قينه‌وه‌كان دواى ئه‌وه هاتن، كه رۆژى 18ى ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌لجيكا سه‌لاح عه‌بدولسه‌مه‌د، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كانى پاريسيان ده‌ستگيركرد.