سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌لجيكا: رێوشوێنه‌كان توندتر ده‌كه‌ين
شارل میشیێل سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا دوای ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل رایگه‌یاند، رێوشوێنه‌كانی سه‌ر سنووره‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و ته‌واوی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه توندوتۆڵ‌تر ده‌كه‌ین.
K24 – هه‌ولێر:
شارل میشیێل سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا دوای ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل رایگه‌یاند، رێوشوێنه‌كانی سه‌ر سنووره‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و ته‌واوی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه توندوتۆڵ‌تر ده‌كه‌ین.
هاوكات حكوومەتی بەلجیكا باری له‌ناكاوی بۆ پله‌ی چوار به‌رزكردووه.
شارل میشێل گووتیشی: ئێمه ئاگاداری مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی هێرشێكی له‌م جۆره بووین و داواكاریشم له ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌م دۆخه‌دا هێمن و یه‌كگرتووبن.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ ته‌قینه‌وه برۆسكل-ی پایته‌ختی ئه‌وروپایان هه‌ژاند، فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا رێوشوێنی تووندیان له فڕۆكه‌خانه‌كان گرته‌به‌ر و به ده‌یان سه‌رباز و پۆلیس گه‌یه‌نرانه فڕۆكه‌خانه و شوێنه گشتییه‌كان.
فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی سكه‌نده‌ناڤی، رێوشوێنی زۆر تووندی ئه‌منییان گرته‌به‌ر و چاودێرییه‌كی وردی رێگه‌كانی چوون و ده‌رچوون له فڕۆكه‌خانه‌كان وگهشتییاران ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی هێرش و ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌یه‌كی میترۆی برۆكسل كه داعش بهرپرسیارییهتییكهی گرته ئه‌ستۆ، تا ئێستا 34 كه‌س كوژران و زياتر له 150 كه‌سیش دیكه‌ش برینداربوون.