توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه بۆردومان ده‌كات
سێ كه‌س به گومانی ئه‌نجامدانی هێرش ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
سوپای توركیا بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكرانی كوردستان (په‌كه‌كه) له باشوور و باكووری كوردستان بۆردومان ده‌كات.
سوپای توركیا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چه‌ند هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له باشوور و باكووری كوردستان ئه‌نجامداو و پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌یان بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای توركیا، له‌ناوچه‌ی شه‌دینانی سنووری، حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ند ئه‌شكه‌وتێكییان بۆردومان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، راگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاوییانكرده‌وه، سێ گومان‌لێكراو به گومانی پلاندان بۆ په‌لاماردانی نێرده‌ی دیپلۆماتی و قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی له توركیا ده‌ستگیركراون.
ئاژانسی هه‌واڵی "دۆگان" بڵاویكرده‌وه، دژه تیرۆری توركیا، له هه‌ڵمه‌تێكدا سێ كه‌سی ده‌ستگیركردووه، كه گومان ده‌كرێت پلانی ئه‌نجامدانی هێرشییان بۆ سه‌ر دیپلۆماتكارانی ئه‌ڵمانیا داڕشتبێت.
ئه‌ڵمانیا هه‌فته‌ی رابردوو، دوای روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئیستانبول و كوژرانی 4 كه‌س برینداربوونی ژماره‌یه‌كی كه‌سی دیكه، قونسڵخانه‌ی خۆی و قوتابخانه ئه‌ڵمانییه‌كانی له‌و شاره داخستووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز