به وێنه و ڤیدیۆ.. له ترسی به‌ندكردن له وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵاتووه و خۆی كردووه‌ته پێشمه‌رگه
به‌ریتانیا داوای خۆبه‌خشێك ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ربازێكی پێشووی به‌ریتانی، به‌تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی و لاقه‌كردن، سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له ده‌ست پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی رایكردووه و له ئێستادا له یانه‌یه‌كی شه‌ڕكردن، هاوشانی پێشمه‌رگه له دژی داعش ده‌جه‌نگێت.
باری هۆڵ ته‌مه‌ن 41 ساڵ، له‌لایه‌ن دادگای (دێربی كراون) سزای حه‌وت ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له ئێستادا له كوردستانه و له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات.
باری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری خۆشبه‌خشی دیكه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، گرووپێكییان به‌ناوی (یانه‌ی راوكردنی داعش) پێكهێناوه و هاوشانی هێزی دژه تیرۆری سلێمانی له دژی داعش ده‌جه‌نگن.
ئه‌و چه‌كداره له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تیش فه‌یسبووك، وێنه‌كانی خۆی له كاتی ده‌ستگیركردنی داعش بڵاوده‌كاته‌وه و داواشی له هاووڵاتییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری دارایی گرووپه‌كه‌ی بكه‌ن، به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "ده‌یلی مه‌یل" تا ئێستا نزیكه‌ی 1.718 پاوه‌نی به‌ریتانی له 42 كه‌س وه‌رگرتووه.
پۆلیسی به‌ریتانیا بۆ ماڵپه‌ڕی "ده‌یلی مه‌یڵ" گوتی: "ده‌توانین ئه‌وه پشتڕاست بكه‌ینه‌وه كه باری هۆڵ، له‌لای پۆلیسه‌وه داواكراوه و پێشتر له‌لایه‌ن دادگای دێربی كراون، 2 تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی دراوه‌ته پاڵ و له‌لایه‌ن هه‌مان دادگاوه سزای حه‌وت ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه".
پۆلیسی به‌ریتانیا گوتیشی: "ئێمه ئاگادارین كه ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه و له تویته‌ریش خۆی به سه‌ربازێكی پێشووی به‌ریتانیا ناساندووه و ئێستا له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه له دژی داعش ده‌جه‌نگێت".
باری هۆڵ له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "له ساڵی 1991 له تۆپخانه‌ی سوپای شاهانه‌ی به‌ریتانیا خزمه‌تی سه‌ربازیم كردووه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له ئێستادا باری هۆڵ ته‌مه‌ن 41 ساڵ، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه تیرۆری سلێمانی، كه له‌لایه‌ن لاهوور شێخ جه‌نگی، برازای جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، له دژی داعش ده‌جه‌نگێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)