چامپیۆنزلیگ به‌هێزتر ده‌كرێت
یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وڕوپا داوایانكردووه
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕوپا "یوێفا" پاڵه‌په‌ستۆی زۆری خراوه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزه‌كانی داهاتوو شێوازی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا بگۆڕێت.
رۆژنامه‌ی تێلێگرافی به‌ریتانی له راپۆرتێكیدا گۆڕانكارییه پێشبینكراوه‌كانی گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌ی جیهانی له دوای مۆندیال روونكردۆته‌وه، له گرینگ‌ترینیان ئه‌گه‌ر هه‌یه قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له 32 تیپه‌وه كه‌مبكرێته‌وه بۆ 16 تیپ، دواتریش به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی له 8 تیپ پێك دێن.
زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وڕوپا له‌وانه یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و ئینگلته‌را سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدرانی گۆڕانكارییه‌كان له شێوازی به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه، به‌هۆی بوونی هه‌ندێك تیپی لاواز و كه‌مبوونه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كان.
له ئه‌گه‌ری ره‌زامه‌ندبوونی یوێفا له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان ئه‌وا به فه‌رمی له وه‌رزی 2018-2019 جێبه‌جێ ده‌كرێت.