بوونی هێزی ئه‌مریكا له مه‌خموور په‌یوه‌ندی به سه‌ربه‌خۆیی كورد هه‌یه؟
"واشینتۆن كار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند ئه‌ركێكی زۆر جیاواز ده‌كات"
K24 – هه‌ولێر:
جێگیربوونی هێزێكی مارێنزی ئه‌مریكا له نزیك مه‌خموور بووه‌ته بابه‌تی رۆژنامه‌ی (ئیزڤیستیا)ی رووسیی و گوتارێكی له باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ماڵپه‌ڕی RT Arabic به زمانی عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
پوخته‌ی به‌شێك له گوتارى رۆژنامه رووسیه‌كه:
بۆ دژایه‌تیكردنی داعش ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له باكووری عێراق دامه‌زراندووه، به‌ڵام پسپۆڕان باوه‌ڕیان وایه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا كه له نزیك مه‌خمووره چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكردووه، سه‌دان سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌و بنكهیهدان و تۆپی دوورهاوێژیان لایه كه ده‌توانرێت بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و هێزه عێراقییانه به‌كاربێن كه به‌شداری له پڕۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ڤیچسلاڤ ماتۆزۆڤ دیبلۆماتكارێكی پێشووی رووسیایه ده‌ڵێت: "واشینتۆن بڕیاریداوه بوونی خۆی له ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی تێبینیكراو به‌هێز بكات، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كیی له‌مه ته‌نها دژایه‌تیكردنی داعش نییه".
ڤیچسلاڤ ماتۆزۆڤ زیاتر گوتی: "ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌و دامه‌زراندن و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌چن، دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان له ناوچه كوردییه‌كانی سووریا و باسكردنی فیدڕاڵییه‌ت و بوونی هێزی مارێنزی ئه‌مریكا له كوردستانی عێراق و بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ ئه‌مریكا كه پشتیوانیی له سه‌ربه‌خۆیی كوردانی عێراق بكات، ئه‌مانه هه‌موویان ده‌چنه ئه‌م چوارچێوه‌یه‌وه".
ئه‌و دیبلۆماتكارهی پێشووی رووسیا ئه‌وه‌شی گوت: "واشینتۆن به ئاشكرا شه‌ڕی داعش ده‌كات، به‌ڵام به كرده‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند ئه‌ركێكی زۆر جیاواز ده‌كات".
روونیشیكرده‌وه: "دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازییش له باكووری عێراق هیچیتر نییه ته‌نها هه‌نگاوێكه به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه".
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 19 ئه‌م مانگه داعش به لایه‌نی كه‌م به دوو مووشه‌ك بۆردومانی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكای كرد، ئه‌وكات ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ناسرا.
به گوێره‌ی رۆژنامه رووسیه‌كه: "پێده‌چێت تیرۆریستان دوای جمووجۆڵی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و مه‌شق و راهێنانه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌قاندنی تۆپی دوور هاوێژ، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌یان دۆزیبێته‌وه".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی RT Arabic ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا بێ ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق له مه‌خموور دامه‌زرێندراوه.
و: م.ح