وه‌زیرانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی عێراق ده‌ستییان له‌كار كێشایه‌وه
تا ئێستا هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وت نه‌زانراوه
K24 -به‌غدا:
هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی عێراق، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان خۆیان، پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی و باقر جه‌بر سۆلاغ، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه.
میدیاكانی نزیك له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، بڵاویانكردووه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، چیدیكه وه‌كو وه‌زیری نه‌وت له‌و وه‌زاره‌ته كارناكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق به‌بێ به‌شداری موقته‌دا سه‌در و عه‌مار حه‌كیم كۆبووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)