به وێنه و ڤیدیۆ.. سه‌ربازه به‌ریتانییه تاوانباره‌كه ئه‌ندامی دژه تیرۆری سلێمانییه
یانه‌ی راوكردنی داعش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ دژه تیرۆری سلێمانی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ربازێكی هه‌ڵاتووی به‌ریتانی كه له وڵاته‌كه‌ى به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بڕیاری زیندانی 7 ساڵی بۆ ده‌رچووه، ئێستا ئه‌ندامی دژه تیرۆری سلێمانییه.
بێیری هاڵ ناسراو به (باززه), سه‌ربازێكی پێشووی به‌ریتانییه، ماوه‌یه‌كه هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی یه‌كه‌یه‌كه به‌ناوی ( یانه‌ی راوكردنی داعش), كه سه‌ر به هێزی دژه تیرۆری سلێمانییه به سه‌رۆكایه‌تی لاهوور تاڵه‌بانی .
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا وه‌ك ده‌یلی مه‌یل، ده‌یلی میره‌ر، ده‌یلی ستار, میترۆ و چه‌ند سایتێكی ديكه بڵاویانكرده‌وه, بێیری هاڵ ته‌مه‌ن 41 ساڵ تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێکسی و په‌لاماردانی به‌کۆمه‌ڵ له دادگای دێربی کراون له ساڵی 2015, دادگاش به شێوه‌یه‌كی غیابی بڕیاری زیندانیکردنی 7 ساڵی بۆ ده‌ركردووه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی میدیای به‌ریتانی و ئه‌و وێنانه‌ی كه هاڵ له فه‌یسبووك و توویته‌ر بڵاویكردوونه‌ته‌وه, ئێستا له كوردستانه و ئه‌ندامی (یانه‌ی راوكردنی داعش )ه.
ئه‌و به‌ریتانییه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پاره‌شی به‌ناوی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش كۆكردووه‌ته‌وه، كه وه‌ك رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن پاره‌كه‌ی بۆ خۆی گلداوه‌ته‌وه.
بێیری هاڵ له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا به جلوبه‌رگی سه‌ربازی پێشمه‌رگه, له كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت, كه گومان ده‌كرێت ناوچه‌ی گه‌رمیان بێت, له یه‌كێك له وێنه‌كاندا به ئاشكرا دیاره، هاڵ لۆگۆی (یانه‌ی راوكردنی داعش - Daesh Hunting Club)ی له سه‌ر شانه.
مانگی رابردوودا ته‌له‌ڤزیۆنی NOS ی هۆڵه‌ندی، له كوردستانه‌وه راپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر یانه‌ی راوكردنی داعش كرد كه تێیدا لاهور و پۆلاد تاڵه‌بانی به شانازییه‌وه باسی یانه‌كه ده‌كه‌ن كه سه‌ر به هێزی دژه تیرۆری سلێمانییه.
له ڤیدیۆكه‌دا چه‌ند چه‌كدارێك ده‌رده‌كه‌ون و پۆڵاد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ئه‌وانه راوكه‌ری داعشن و ئێمه ناچینه نێو شه‌ڕێكه‌وه له گه‌ڵ داعش ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بین كه سه‌رده‌كه‌وین، بۆیه ئێمه شانازییه به باجی یانه‌ی راوكردنی داعش ده‌كه‌ین".
ئه‌و باجه‌ی له سه‌رشانی پۆلاده هه‌مان باجه كه له سه‌ر شانی به‌ریتانییه تاوانباره‌كه‌يه.
وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردووه‌ته‌وه، بێیری له رێگه‌ی ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ناوی (bazza11311@)، وێنه‌ی چالاكییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كرده‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و ئه‌كاونته له تویته‌ر بوونی نییه و دایخستووه.
لینكی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا له باره‌ی تاوانباره‌كه:
لینكی بابه‌ته‌كه له ده‌یلی مه‌یل
لینكی بابه‌ته‌كه له میترۆر
لینكی بابه‌ته‌كه له ده‌یلی ستار
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)