دیمستۆرا: 9ی نیسان دانیشتنه‌كانی جنێڤ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
له‌و واده‌یه‌ی خۆمان دیاریمانكردووه دواناكه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
ستافان دیمستۆرا، نێرده تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ئاشكرایكرد، 9ی نیسان گفتوگۆكانی ئاشتی له جنێڤ ده‌ستپێده‌كاته‌وه، واته ته‌نها 4 رۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی سووریا، به گوێره‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی حكوومه‌تی سووریا دیاریكردووه.
دیمستۆرا دوای ته‌واوبوونی ئه‌م خوله‌ی دانیشتنه‌كانی جنێڤ گوتی: "له‌و واده‌یه‌ی كه خۆمان دیاریمانكردووه ده‌ست به گفتوگۆكان ده‌كه‌ین، له 9-10ی نیسان/ ئه‌پرێل دواناخرێت".
شاندی باڵای دانوستانه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، هۆشداری له شكستهێنانی گفتوگۆكانی جنێڤ ده‌دات و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رووسیا گوشار نه‌خاته سه‌ر دیمه‌شق بۆ راگه‌یاندنی قۆناغی راگوزه‌ر له‌و وڵاته.
به‌سمه قه‌زمانی، گوته‌بێژی شاندی باڵای دانوستانكاری ئۆپۆزیسیۆن گوتی: "ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌نمان له پێشه و هیوادارین رووسیا بتوانیت ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه و گوشار بخاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رووسیا".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌بێ گوشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا، گفتوگۆكان هیوایه‌كی وامان پێنادات، تا ئێستاش توانیومانه بناخه‌یه‌كی باش بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی كڕۆكی كێشه‌كانه‌وه بكه‌ین".