له ئه‌فغانستان چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و هه‌رێمى كونار راده‌كه‌ن
به هۆى بۆردومانى چڕى فڕۆكه ئه‌مريكييه‌كانه‌وه، چه‌كدارانى داعش له ناوچه جياجياكانى ئه‌فغانستانه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمى كونار له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته راده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى بۆردومانى چڕى فڕۆكه ئه‌مريكييه‌كانه‌وه، چه‌كدارانى داعش له ناوچه جياجياكانى ئه‌فغانستانه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمى كونار له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته راده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ى پۆليسى كونار و گوته‌بێژى سه‌ربازى سوپاى ئه‌فغانستان رايگه‌ياند، گومانده‌كرێت سه‌ركرده‌ى ناوچه‌يى داعش حافز سه‌عيد، به‌ره‌و كونار رايكردبێت.
داعش له ئه‌فغانستاندا هێزێكى نوێيه و ده‌يه‌وێت جێگه‌ى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانى بگرێته‌وه، كه له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ژموونێكى زۆرى هه‌يه.
له چه‌ند مانگى رابردوودا، هێزه‌كانى ئه‌فغانستان و فڕۆكه‌جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له دژى داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
پێگه‌ى سه‌ره‌كى داعش له ناوچه‌ى نه‌نكرهاى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته‌يه و له‌وێوه ده‌يانه‌وێت به‌ره‌و كونار بكشێنه‌وه.
سه‌رچاوه سه‌ربازييه ئه‌فغانييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به ده‌يان چه‌كدارى داعش روويان له ناوچه‌ى سه‌ركانى هه‌رێمى كونارى نزيك سنوورى پاكستان كردووه.
كونار هه‌رێمێكى شاخاوييه و شاخه‌كانى به داروبارى چڕ داپۆشراوون و گريمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت ناوچه‌كه ببێته ناوه‌ندێكى ستراتيژى بۆ خۆحه‌شاردانى چه‌كدارانى داعش.
پێشتر گوته‌بێژى سوپاى ئه‌مريكا له مانگى شوباتى رابردوودا رايگه‌ياندبوو،
ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش له ئه‌فغانستان له نێوان هه‌زار تا سێ هه‌زار چه‌كداردايه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما فه‌رمانى به هێزه سه‌ربازييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى دابوو، ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له دژى چه‌كدارانى داعش له ئه‌فغانستان ئه‌نجامبده‌ن.