بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چیك ده‌یه‌وێت 10 پزیشك بنێرێته هه‌رێم
ئه‌و پزیشكانه مه‌شق و راهێنان به پزیشكه كورده‌كانیش ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
کۆماری چیک دەیەوێت ١٠ پزیشکی سەربازی بۆ کارکردن لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە بنێرێتە ھەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی چیك، لەسەر داوای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆماری چیک ١٠ پزیشکیی بەئەزموونی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بیاننێرێته ھەولێر و لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگەدا کار بکەن.
ئه‌و پزیشكانه مەشق و راھێنان بە پزیشکە کوردەکانیش ده‌كه‌ن تا شارەزای ئەوەبن لەکاتی فریاكەوتنی بەپەلەدا چۆن مامەڵە بکەن و پێشمەرگە بریندارەکان تیمار بکەن.
كۆماری چیک یەکێک بووە لەو وڵاتانەی ناو ھێزی ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی له دوای هێرشی داعش له 2014 بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاوکاری سەربازیی و مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووە.