بريتانيا: ستراتيژى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش كاريگه‌رتر بووه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، فيليپ هامووند، رايگه‌ياند، ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كاريگه‌رتر بووه و داعش له سه‌دا 40ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى له ده‌ستداوه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، فيليپ هامووند، رايگه‌ياند، ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كاريگه‌رتر بووه و داعش له سه‌دا 40ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى له ده‌ستداوه.
هامووند، له نامه‌يه‌كدا، كه وه‌ڵامى ئه‌ندامانى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانياى داوه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، گه‌مارۆى سه‌ر داعشى توندتر كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: رێگه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى داهات به‌رته‌نگكراونه‌ته‌وه و چيديكه داعش ناتوانێت رۆژانه داهاتى زۆر بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى كه‌ڵه‌كه بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ناوخۆشدا داعش خه‌ريكه تووشى ناكۆكى بێت و ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترا خيلافه‌ت رووى له داڕووخانه و ناوچه‌كانى قه‌ڵمڕه‌وى ئه‌و خيلافه‌ته روويان له به‌رته‌نگبوونه‌وه كردووه.
هامووند، روونيشيكردووه‌ته‌وه، داڕووخان و كۆتايهێنانى يه‌كجاره‌كى داعش پێويستى به پێكهێنانى حكومه‌تێكى نيشتيمانييه له سووريا كه تواناى هه‌بێت خه‌ڵكه‌كه‌ى بپارێزێت و به كرده‌وه قۆناغى سياسى راگوزه‌رانه له سووريا ده‌ستپێبكات.