فه‌ره‌نسا: پيلانێكى تيرۆريستيى پووچهڵكرايهوه
وه‌زيرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا بێرنار كازنۆڤ، رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان هاووڵاتييه‌كى فهرهنساييان ده‌ستگيركردووه، كه گومانده‌كرێت پيلانى دانابێت بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا بێرنار كازنۆڤ، رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان هاووڵاتييه‌كى فهرهنساييان ده‌ستگيركردووه، كه گومانده‌كرێت پيلانى دانابێت بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى.
كازنۆڤ، گوتى: ئه‌و پرۆسه‌يه هاوكار بووه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پيلانێكى تيرۆريستيى كه ئامانج لێى زيانگه‌ياندن بووه به ئاسايشى فه‌ره‌نسا.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگيركراوه، هاووڵاتيى فه‌ره‌نسايه و له ئاستێكى باڵادا ده‌ستيى هه‌بووه له هه‌وڵه‌كانى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى.
هێزه ئه‌منييه‌كانى فه‌ره‌نسا شه‌وى پێنجشه‌ممه، پرۆسه‌يه‌كى گه‌ڕان و ده‌ستگيركردنيان له ناوچه‌ى ئهرجنتۆى باكوورى پاريس ئه‌نجامدا و ژماره‌يه‌ك گومانلێكراويان ده‌ستگيركردن.
كازنۆڤ، ئه‌وه‌شى گوت: له ئێستادا هيچ بهڵگهيهكمان له‌به‌ر ده‌ست نييه بسه‌لمێنێت ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگيركراوه، پيلانهكانى په‌يوه‌ندييان به هێرشه‌كانى پاريس و برۆكسله‌وه هه‌يه ياخود نييه.
ئه‌و راگه‌ياندنه‌ى وه‌زيرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا دواى دوو رۆژ دێت له‌و ته‌قينه‌وه و هێرشانه‌ى كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌يه‌كى ميترۆ له شارى برۆكسلى پايته‌ختى به‌لجيكا كه به هۆيانه‌وه 31 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و 270 كه‌سى ديكه بريندار بوون و به خوێناويترين هێرشى تيرۆريستيى له به‌لجيكا هه‌ژمار كران.