يه‌په‌گه: پێويسته دوا پردى په‌يوه‌ندى داعش له‌گه‌ڵ دنياى ده‌ره‌وه رزگار بكرێت
گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، رێدوور خه‌ليل، رايگه‌ياند، پێويسته دوا ده‌رچه‌ى داعش كه ده‌يبه‌ستێته‌وه به جيهانى ده‌ره‌وه رزگار بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، رێدوور خه‌ليل، رايگه‌ياند، پێويسته دوا ده‌رچه‌ى داعش كه ده‌يبه‌ستێته‌وه به جيهانى ده‌ره‌وه رزگار بكرێت.
ئه‌و ناوچه‌يه‌ى گوته‌بێژى يه‌په‌گه داواى رزگاركردنى ده‌كات، ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ى جه‌رابلوس و عفرينه‌وه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركيا و له‌وێوه قه‌ڵه‌مڕه‌وى داعش راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپاوه و ته‌نيا ده‌رچه‌ى داعشه لێيه‌وه په‌يوه‌ندى بگرێت به جيهانى ده‌ره‌وه.
رێدوور خه‌ليل، گوتيشى: ئێستا ده‌رفه‌تى پێويست بۆ رزگاركردنى ئه‌و ناوچه‌يه هاتووه‌ته ئاراوه و ئيمكانيه‌تى رزگاركردنيشى له‌به‌رده‌ستدايه و هه‌موو وڵاتانيش بڕوايان به‌وه هه‌يه پێويسته ئه‌و ناوچه‌يه رزگار بكرێت، ته‌نيا توركيا نه‌بێت، كه تا ئێستا بيرۆكه‌ى رزگاركردنى ئه‌و ناوچه‌يه ره‌تده‌كاته‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، رێدوور خه‌ليل، رايگه‌ياند، پێويسته هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كاراتر و جدييانه تر رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى داعش ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها داوايكرد، هاوكارى و پشتيوانى سه‌ربازى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بكرێت.
روونيشيكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى يه‌په‌گه له شه‌ڕى دژى داعش بهدهستيهێناوون، به بێ هاوكارى لۆجستيانهى سه‌ربازى بووه و هاوپه‌يمانێتى دژى داعش ته‌نيا له رێگه‌ى ئاسمانييه‌وه بۆردومانى كردووه و هيچ چه‌كێكى نه‌داوه‌ته يه‌كينه‌كان.