يۆرۆپۆڵ: به‌ سه‌دان تيرۆريست له‌ ئه‌وروپا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

پێنج هه‌زار ئه‌وروپايى بوونه‌ته‌ داعش.

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی ئەوروپا کە بە یۆرۆپوڵ ناسراوە، ھۆشداری دا له‌ باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى سه‌دان چه‌كدارى داعش له‌ ئه‌وروپادا.

يۆرۆپۆڵ، رايگه‌ياند، بە سەدان تیرۆريستی مەشقپێکراو لەلایەن داعشەوە بە ئەوروپادا بڵاوبوونەتەوە  نیازی کاری تیرۆرستیان ھەیە.

رۆب واینرایت، بەڕێوەبەری یۆرۆپوڵ  گوتى: سەرەڕای ئەوەی ئەو شانەیەی ھێرشەکانی ھەفتەی رابردووی برۆکسل و ساڵی رابردووی شاری پاریسیان ئه‌نجامدا، لەناوبراون، بەڵام ھێشتا تیرۆريستی زۆر لەناو ئەوروپادا ھەن.

بەڕێوەبەری یۆرۆپوڵ  گوتيشى:  بۆ ھێرشی تیرۆریستی داعش تیرۆريستی مەشقپێکراوی بۆ ئەوروپا ناردووە.

واینرایت  ئه‌وه‌شى گوت: بەگوێرەی زانیارییەکانی يۆرۆپۆڵ، زیاتر لە 5 ھەزار ھاووڵاتی ئەوروپی چوونەتە  ناو ریزەکانی داعش لە عێراق و سووریا و ھەڵگری بیری تونڕەوین .