مالیزیا.. به تۆمه‌تى په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه 13 كه‌س دەستگیركران
حكومه‌تى ماليزيا هه‌وڵه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له ته‌شه‌نه‌كردنى بير‌ى توندڕه‌وى و دزه‌ى چه‌كدارانى داعش بۆ ناو وڵاته‌كه‌يدا بگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ماليزيا هه‌وڵه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له ته‌شه‌نه‌كردنى بير‌ى توندڕه‌وى و دزه‌ى چه‌كدارانى داعش بۆ ناو وڵاته‌كه‌يدا بگرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئەبوبەكر عەلی، به‌رپرسی پۆلیسی كوالالامپور رایگەیاند، پۆلیس 13 كەسیان دەستگیر كردووە، كە گومانی ئەوەیان لێدەكرێت ئەندامی شانەیەكی نوستووی داعش بن لەو وڵاتەدا.
ئەو دەستگیركردنانە لە چوارچێوەی ھەڵمەتێكی چروپڕی پۆلیس و ھێزەكانی ئاساییشی ئەو وڵاتە دێت بەمەبەستی قەڵاچۆكردنی تاك و شانەی نووستوویی رێكخراوی داعش ئه‌نجامدراوه.
حكومەتی مالیزیاش پێشووتر ئەوەی راگەیاندبوو كە بەو پەڕی ھێزی خۆیان بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان توندڕۆكانی مالیزیا، بە ئامانجی رێگری لە كردەی تیرۆريستی و داكۆكیكردن لە ئاشتی و ئارامی فرە ئایینی و پێكەوەژیان لەو وڵاته‌دا.