هۆكاری كوشتنی زاهید بریفكانی ئاشكرابوو
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له دهۆك "بكوژه‌كه‌ی" ده‌ستگیركرد
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی دهۆك، له هه‌ڵمه‌تێكدا، بكوژی هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانییان ده‌ستگیركرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی دهۆك رایگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، ده‌ركه‌وتووه، تۆمه‌تباره‌كه، شاری دهۆكی جێهێشتووه و گوتی: "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دهۆك ده‌ستگیركراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له راپۆرتی پزیشكی دادی، دوای 48 كاتژمێر له كوژرانی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه،
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، چه‌ندین تیمی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرا و توانرا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه ده‌ستنیشان بكرێت و ئێستاش ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (سه‌میر مو‌سا عیسا)یه و دانی به تاوانه‌كه‌ی خۆیدا ناوه‌و و رایگه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی دزیكردن چووه‌ته ماڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان، بۆ كوردستان 24 گوتی: "تاوانباره‌كه خه‌ڵكی دهۆكه و به مه‌به‌ستی دزیكردن چووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و چه‌ندین پارچه زێڕیشی له‌و ماڵه دزیوه و زێڕهكانیشی له سامه‌ڕا فڕۆشتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه چه‌ند ئه‌فسه‌رێكمان ره‌وانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌كانی دیكه كردووه و به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و پارچه زێڕانه كردووه كه دزراون".
گوتیشی: "تاوانباره‌كه پێشتر شاره‌زای ناوماڵی هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی بووه و كاروباری كاره‌با و چه‌ند كارێكی دیكه‌ی بۆ ماڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌نجامداوه".
زاهید شێخ مه‌مدووح بریفكانی، رۆژی 22ی ئادار/ مارسی 2016، به كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه.
چه‌ند كارێكی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی، كه پێشتر له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی، له یوتیوب بڵاویكردوونه‌ته‌وه.