ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا روویدا
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیسی به‌لجیكا، بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی سكاربیك روویدا.
میدیای فه‌رمی به‌لجیكاش بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه بیستراوه‌و به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش، وێستگه‌ی میترۆی ناوچه‌ی سكاربیك داخراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان، كه‌سێك كوژراوه و گومانلێكراوێكیش ده‌ستگیركراوه.
رۆژی 22ی ئادار/ مارسی 2016، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا روویاندا و به هۆیانه‌وه نزیكه‌ی 34 كه‌س كوژران و 270ی دیكه‌ش برینداربوون.