له بازیان ته‌قه له باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا
K24 - سلێمانی:
له ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ته‌قه له باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان کرا.
په‌یامنێرمان رایگه‌یاند، لە نێو ئۆتۆمبێلێكەوە كه چه‌ند كه‌سێكی تێدا بووه، ته‌قه له باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه و چه‌ند فیشه‌كێكیش به‌ر دیوار و ده‌رگای باره‌گای رێكخراوی ئاسۆ كه‌وتووه، كه رێكخراوێكی ناحكوومییه.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داو رایگه‌یاند، هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ناكه‌ن.
باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازیان، ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی – چه‌مچه‌ماڵ.
تا ئێستاش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، هیچ لێدوان و روونكردنهوهیهكییان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.