ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له بابل روویدا
به‌هۆیه‌وه زیاتر له 30 كوژران نزیكه‌ی 70 كه‌سیش بریندارن
K24 - به‌غدا:
به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له بابل، نزیكه‌ی 30 كوژران و زیاتر له 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی رایانگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژیی بووه و یاریگایه‌كی تۆپی پێیان كردووته‌وه ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆر، له كۆتایی یاری پاڵه‌وانێتییه‌كی تۆپی پێ له بابل (100 كیلۆمه‌تر باشووری به‌غدا)، خۆكوژێكدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
رێكخراوی داعش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی.