دهۆك.. 12 هاووڵاتى بريندار بوون

له‌ شارى دهۆك، به‌ هۆى سووتانى باڵه‌خانه‌يه‌كه‌وه‌، 12 هاووڵاتى بريندار بوون و به‌ هۆى سووتانى جه‌سته‌يانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كران.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/83d7c1e9-f2f7-4f95-acd2-ddf753812633/balakhana%20dhok.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

له‌ شارى دهۆك، به‌ هۆى سووتانى باڵه‌خانه‌يه‌كه‌وه‌، 12 هاووڵاتى بريندار بوون و به‌ هۆى سووتانى جه‌سته‌يانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كران.

باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كى (به‌ڕۆژى‌)ى خۆرهه‌ڵاتى شارى دهۆك.

له‌ باره‌ى ره‌وشى ته‌ندرووستى برينداره‌كانه‌وه‌، په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ دهۆك رايگه‌ياند، برينداره‌كان خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرى پزيشكييه‌وه‌ و ژماره‌يه‌كيشيان به‌ هۆى ته‌نگه‌نه‌فه‌سبوونه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.