دژه تیرۆری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌شداری له كوشتنی كه‌سیی دووه‌می داعش ده‌كه‌ن
له تويته‌كه‌دا هاتووه: دەستخۆشی لەسەرجەم ئەو ھێزانە دەکەم کە بەشداربوون لە ئۆپۆاسیۆنە تایبەتەکەی کە بووە ھۆی کوشتنی کەسی دووەمی رێکخراوی داعش لە سووریا
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه هێزی دژه تیرۆری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به‌شدارییان له كوشتنی كه‌سی دووه‌می داعش له سووریادا كردووه.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا به زمانی ئینگلیزی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، "پیرۆزبایی له‌و هێزه ئازایانه ده‌كه‌م به بۆنه‌ی كوشتنی به‌رپرسی باڵای داعش حاجی ئیمام . شانازیش به‌وه ده‌كه‌م كه هێزه‌كانی دژه تیرۆری ئێمه‌ش، رۆڵیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌دا بینیوه".
دوێنێ ئاشتن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كوشتنی وه‌زیری دارایی داعش عه‌بدولره‌حمان موسته‌فا ئه‌لقادولی ناسراو به حاجی ئیمام راگه‌یاند.
حاجی ئیمام كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی حه‌زه‌ری پارێزگای موسڵه و مامۆستاى فیزیابووه، له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان ده‌چێته ئه‌فغانستان و په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه ده‌كات.
له دوای كوژرانی ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی له ساڵی 2010 بووه ئه‌میری رێكخراوی قاعیده له عێراق . دواتر له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ده‌ستگیركراو پاشان له 2012 ئازاد كرا .
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی داعش بووه، دواتر بووه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شورا و به‌رپرسی به‌شی دارایی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له مانگی ئایاری 2015 خستبوویه نێو لیستی داواكراوه‌كانی وه‌ك كه‌سی دووه‌می داعش. هه‌روه‌ها بڕی حه‌وت ملیۆن دۆلاریشی وه‌ك یاداشت د‌یاریكردبوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.