بەهای دۆلار زیاتر به‌رزبوویه‌وه‌

K24- هەولێر

به‌های دۆلاری ئەمریکیی به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 128 هه‌زار دیناری عێراقیی.

ئەمە لە کاتێکدایە بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریكیی بەرامبەر بە 127600 دیناری عێراقیی بوو.

بەپێی پسپۆرانی بواری ئابووریی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقیی یاخود دەکرێ بڵێین دابەزینی بەهای دیناری عێراقیی زیاتر بۆ کەمبوونەوەی داهاتی عێراق و پەنابردنی حکوومەتی عێراق بۆ خەرجکردنی یەدەکی فیدڕاڵیی بانکی ناوەندیی عێراق دەگەڕێتەوە کە دوو سەرچاوەی بەهێزکردنی ئابووریی ئەم وڵاتەن.