چوار موعجيزهى پزيشكى به رێككه‌وت داهێنراوون
زانايانيش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكى ئاسايى رووبه‌ڕووى زۆر رووداوى سه‌ير سه‌ير ده‌بنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
زانايانيش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكى ئاسايى رووبه‌ڕووى زۆر رووداوى سه‌ير سه‌ير ده‌بنه‌وه. له گرنگترين ئه‌و رووداوانه‌ى له تاقيكارى زانايان روويانداوه، دۆزينه‌وه‌ى چوار داهێنانى گه‌وره‌يان لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه به هۆيانه‌وه گۆڕانكارى زۆريان به‌سه‌ر بوارى پزيشكيدا هێناوه.
يه‌كه‌م: په‌نسلين:
په‌نسلين يه‌كێكه له 10 دۆزينه‌وه گه‌وره‌كه‌ى پزيشكى كه جيهانيان گۆڕيوه.
ئه‌و ماده‌يه له 1928 به هه‌ڵكه‌وت دۆزرايه‌وه. كاتێك زاناى سكۆتله‌ندى ئه‌لێكسه‌نده‌ر ڤليمنج، تاقيكارى له‌سه‌ر جۆرێك له په‌كتريا ده‌كرد، دواتر بۆى ده‌ركه‌وت توێژاڵێك كه‌ڕوو هه‌ڵاتووه و دواتر به‌ر له فڕێدانى تێبينى ئه‌وه‌ى كرد، كه‌ڕووه‌كه پهكترياكهى له‌ناو بردووه و هيچى له‌سه‌ر نه‌ماوه‌ته‌وه.
به دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كان، ڤليمنج بۆى ده‌ركه‌وت، شتێك هه‌يه كه گه‌شه‌ى پهكترياكه ده‌وه‌ستێنێت. تا ساڵى 1935 كاتێك هه‌ر دوو توێژه‌ر (ئێرنست چين و ههواردفلۆرى) له زانكۆى ئۆكسفۆرد، ده‌ستيانكرد به جياكردنهوهى په‌كتريا له كه‌ڕوو، به‌وه‌ش ده‌رگايان كرده‌وه به رووى به‌كارهێنانى كه‌ڕوو وه‌ك دژه په‌كتريا و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه ژيانى مليۆنان كه‌سيان له جيهاندا رزگار كرد.
.jpg)
دووه‌م: ڤياگرا:
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڤياگرا ژيانى مليۆنان كه‌سى رزگاركردووه، به‌ڵام به گوێره‌ى راپۆرتێكى بى بى سى، هێشتا ڤياگرا پڕ فرۆشترين جۆرى ده‌رمانه له ئاستى جيهاندا.
سه‌ره‌تا ڤياگرا، بۆ چاره‌سه‌رى لاوازى دڵ و سينگه گوشه داهێنرا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانى دڵخۆشكار نه‌بوون و نه‌بووه رێگر له به‌رده‌م ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خۆشييه، ئه‌وانه‌ى خۆبه‌خشانه دهرمانهكهيان به‌كارهێنابوو، تێبينيان كرد، ئه‌و ده‌رمانه نوێيه كاريگه‌رييه‌كى به‌رچاوى له‌سه‌ر توانا هه‌ستى و سێكسييهكانيان درووستكردووه.
دواى چه‌ند جارێك تاقيكردنه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌رمانه نوێيه زۆرتر بۆ وروژاندنى هه‌ست به‌كاردێت و چالاكانه كارى خۆى ده‌كات و به‌و جۆره بووه پڕفرۆشترين ده‌رمان له جيهاندا.

سێيه‌م: شهبكهى ملى منداڵدان:
كاتێك له 1940 شهبكهدارى تايبه‌ت به پشكنينى ملى منداڵدانى ژن داهێنرا، شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان له ئاستى جيهاندا نه‌خۆشى ژماره يه‌كى ژنان بوو.
ئه‌و پشكنينه پێوه‌رێكى سه‌ره‌كى بوو بۆ ده‌ستنيشانكردنى پێشوه‌ختى شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان. به‌و هۆيه‌وه توانرا به مليۆنان ژن له مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان بپارێزرێن.
كاتێك دكتۆر جۆرج بابانيكۆلاى، بۆ يه‌كه‌مجار ئه‌و شهپكهداره ته‌نكه‌ى به‌كارهێنا، نهيدهزانى چ ئه‌نجامێكى لێده‌كه‌وێته‌وه.
بابانيكۆلاى، ده‌ستيكرد به توێژينه‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌و شهبكهداره ته‌نكه بۆ ده‌رخستنى سوڕى سێكسى لاى ئاژه‌ڵان.
دواتر تاقيكردنه‌وه‌كانى گواسته‌وه بۆ سه‌ر مرۆڤ و ده‌ستيكرد به وه‌رگرتنى نموونه له زێى ژنان، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان ببون. له‌وه‌وه بۆى ده‌ركه‌وت، ئه‌و ئاوه‌ى به شهبكهكهوه ده‌لكێت به ئاسانى له ژێر ميكرۆسكۆبدا خانه شێرپه‌نجه‌ييه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.

چواره‌م: رێكخه‌رى نۆبه‌ى دڵ:
ويڵسۆن جريتباچ، به داهێنه‌رى ئامێرى رێكخه‌رى نۆبهكانى دڵ هه‌ژمار ده‌كرێـ.
ئه‌و زانايه ده‌ستيكرد به نه‌خشه‌سازى ئامێرێكى تايبه‌ت به رێكخستنى نۆبه‌ى دڵ و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌كارده‌هێنا كه نه‌خۆشى درێژخايه‌نى دڵيان هه‌بوو.
