لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه و گۆڕانیش به‌شداری ناكات
گۆڕان بۆ بڕیاردان فراكسیۆنه‌كه‌یان له به‌غدا راسپاردووه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه 28ی ئادار/ مارس، لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دواین گۆڕانكارییه‌كان له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات له شاری سلێمانی، بڕیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامی بدات كۆببنه‌وه.
هاوكات لایه‌نه كوردییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، ئه‌وان به كه‌متر له سه‌دا بیستی پۆسته‌كان رازی نابن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌وان به‌شداری لە كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبەی لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكەن، چونكه فراكسیۆنه‌كه‌یان له به‌غدا راسپاردووه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه‌كه.
پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات كه ماوه‌یه‌كه له نێوهندهكاندا گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرێت، باس و خواسی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.