بارزانى و بان كى موون له كۆبوونه‌وه‌دان
كه‌مێك پێش ئێستا مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بان كى مون كرد، كه به ياوه‌رى سه‌رۆكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته هه‌رێمى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێكرا.
پێش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر بان كى مون، سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبوويه‌وه.
له هه‌رێمى كوردستاندا، بان كى مون له باره‌ى ره‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران و پرسه هه‌نووكه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى كۆده‌بێته‌وه.