رووسيا پێشكه‌وتووترين ژێرده‌ريايى تايبه‌ت به موشه‌كى ناووكى درووستده‌كات
نه‌وه‌ى پێنجه‌مى ژێرده‌رياييه‌كانى رووسيايه و له ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى تاسى رووسيا بڵاويكرده‌وه، مۆسكۆ پلانداده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ديزاينكردنى ژێرده‌رياييه‌كى تايبه‌ت به مووشه‌كى ناووكى به ناوى هه‌سكى، كه نه‌وه‌ى پێنجه‌مى ژێرده‌رياييه‌كانى رووسيايه و له ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى كۆمپانياى ديزاينى كه‌شتييه ده‌رياييه‌كان، رايگه‌ياندووه، دوو ساڵ پێويسته بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و پرۆژه‌يه و ژێرده‌رياييه‌كى نوێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، كه تواناى هه‌ڵدانى مووشه‌كى ناووكى هه‌يه.
پێشتر ئاژانسى ئينته‌رتاسى رووسيا بڵاويكردبوويه‌وه، كه ژێرده‌ريايى هه‌سكى مووشه‌كى تسيركۆنى باڵدارى سه‌رووى ده‌نگى بۆ زيادكراوه، كه رووسيا به‌م دواييانه تاقيكردنه‌وه.
مووشه‌كى تسيركۆنى رووسيايى خێراييه‌كه‌ى ده‌گاته 5 تا 6 هێنده‌ى زياتر له خێرايى ده‌نگ واته (6 ماگ) و مه‌وداى 300 تا 400 كيلۆمه‌تر ده‌بڕێت و به وردى ئامانجه‌كانى ده‌پێكێت.
له بوارى مووشه‌كى سه‌رووى خێرايى ده‌نگدا، ئه‌مريكا تا ئێستا نه‌گه‌يشتووه‌ته تواناى مووشه‌كه رووسياييه‌كان و ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا پێى گه‌يشتووه، خێرايى 3 ماگه.