تايمز: ئێزدى و كريستيانه‌كان جينۆسايد ده‌كرێن
رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاويكرده‌وه، دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن زياتر له مليۆنێك كريستيانى عێراق ناچار بوون بۆ پاراستنى گيانيان روو له ئه‌وروپا بكه‌ن و ئێزدييه‌كانيش رووبه‌ڕووى قه‌ڵاچۆكردن بوونه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاويكرده‌وه، دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن زياتر له مليۆنێك كريستيانى عێراق ناچار بوون بۆ پاراستنى گيانيان روو له ئه‌وروپا بكه‌ن و ئێزدييه‌كانيش رووبه‌ڕووى جينۆسايد بوونه‌ته‌وه.
له سه‌روتارى رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: كريستيانه‌كان له شار‌و و گونده‌كانى خۆيان‌دا كه به هه‌زاران ساڵه تێيدا ده‌ژين، رووبه‌ڕووى كوشتن، رفاندن، ده‌ستدرێژى و راوه‌دوونان ده‌بنه‌وه و ئيدى هۆيه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى كريستيانه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا نه‌ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: زياتر له مليۆنێك كريستيان له عێراقه‌وه رايانكردووه، به تايبه‌تى له دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن، هه‌روه‌ها سێيه‌كى سوورياييه‌كان كه شوێنكه‌وته‌ى ئوسقۆفيه‌ى حه‌له‌ب بوون، رايانكردووه و له كۆى 160 هه‌زار هاووڵاتى كريستيان ته‌نيا 40 هه‌زاريان ماونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كريستيانه‌كان رووبه‌ڕووى هێرشێكى به‌ربڵاو بوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا وڵاتانى خۆرئاوايى په‌له ناكه‌ن له پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى به‌و كريستيانه عه‌ره‌بانه‌ى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌گه‌نه وڵاته‌كانيان.
تايمزى بريتانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هه‌رچه‌نده ئاين نابێته ڤيزاى په‌ڕينه‌وه بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كريستيانه‌كان و گونجانيان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى خۆرئاواييدا بۆ وڵاتانى خۆرئاوا ئاسانتره.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌دا، تايمز ئاماژه‌ى بۆ توندوتيژييه‌كانى دژ به ئێزدييه‌كان كردووه و داوايكردووه، ده‌سه‌ڵاتدارنى ناوچه‌كه زياتر به هاناى كريستيان و ئێزدييه‌كانه‌وه بچن و په‌نايان بده‌ن.