ئيسرائيل بۆ هاووڵاتييانى: له توركيا ده‌ركه‌ون
حكومه‌تى ئيسرائيل هۆشدارييه‌كى به په‌له‌ى دايه هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كه له توركيا ده‌ربچن. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه 3 هاووڵاتى ئيسرائيلى له ته‌قينه‌وه خۆكوژييه‌كانى 19ى ئازار/ مارسى ئه‌مساڵ له ئه‌سته‌مبوڵ كوژران.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئيسرائيل هۆشدارييه‌كى به په‌له‌ى دايه هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كه له توركيا ده‌ربچن. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه 3 هاووڵاتى ئيسرائيلى له ته‌قينه‌وه خۆكوژييه‌كانى 19ى ئازار/ مارسى ئه‌مساڵ له ئه‌سته‌مبوڵ كوژران.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، حكومه‌تى ئيسرائيل بڕياريدا پله‌ى هۆشدارى سه‌ردانكردنى توركيا له هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى به‌رجه‌سته‌ى ئاساييه‌وه به‌رز بكاته‌وه بۆ هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رجه‌سته‌ى گه‌وره و هه‌ر بۆيه پێويسته هاووڵاتييانى ئيسرائيل دوور بكه‌ونه‌وه له سه‌ردانيكردنى توركيا و ئه‌وانه‌شى له‌و وڵاته‌ن پێويسته به زووترين كات ده‌ربچن.
به‌ياننامه‌كه له لايه‌ن نووسينگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئيسرائيل بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌ركراوه و دواى ئه‌وه دێت كه له ئه‌سته‌مبوڵ چه‌ند ته‌قينه‌وه‌يه‌ك رووياندا و رێكخستنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش به ره‌سميى نيازى خۆى بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه گه‌شتيارييه‌كانى توركياى راگه‌ياند.
ئيسرائيل ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ژێرخانى تيرۆر له توركيا زه‌مينه‌ى ئه‌وه‌ى ره‌خساندووه هێرشى ديكه‌ى هاوشێوه بكرێنه سه‌ر ئامانجه گه‌شتيارييه‌كان، به تايبه‌تى گه‌شتيارانى ئيسرائيلى.
ساڵانه ده‌يان هه‌زار ئيسرائيلى به مه‌به‌ستى گه‌شتكردن سه‌ردانى توركيا ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده په‌يوه‌ندييه ديبلۆماسييه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته گرژييان تێكه‌وتووه.
له ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌م مانگه‌ى ئه‌سته‌مبوڵدا، 3 ئيسرائيلى كه دوانيان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى ئه‌مريكايى و ئێرانيان پێ بوو كوژران و 39 كه‌سى ديكه بريندار بوون، كه 24 كه‌سيان بيانى بوون.
له 2010دا به هۆى په‌لامارى كۆماندۆسى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌شتييه‌كى مرۆيى توركيا كه هاوكارى مرۆيى ده‌گواسته‌وه بۆ لێقه‌وماوانى كه‌رتى غه‌ززه و ده‌يويست گه‌مارۆى سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه بشكێنێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئيسرائيل روويان له ئاڵۆزى كرد.