كرملين: هێزی وشكانی رووسیا به‌شدارینه‌كردووه له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ته‌دمور
"هێزی ئاسمانی رووسیا پشتیوانی له هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا كردووه"
K24 – هه‌ولێر:
كرملین رایگه‌یاند هێزی وشكانی رووسیا به‌شداری له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ته‌دمور له سووریا نه‌كردووه، رووسیا ته‌نها پشتیوانی ئاسمانی پێشكه‌ش به هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا كردووه.
ئاژانسیی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له رێی ته‌له‌فۆن، دیمیتری بیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا (كرملین) به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "ئێمه باس له پشتیوانی ئاسمانیی ده‌كه‌ین، هێزه سه‌ربازییه‌كانمان هیچ پڕۆسه‌یه‌كی وشكانیان له‌وێ ئه‌نجامنه‌داوه".
دیمیتری بیسكۆف زیاتر گوتی: "دوای كێشانه‌وه‌ی به‌شێك له فیرقه‌كه‌مان (فیرقه‌ی سه‌ربازیی) له سووریا، یه‌كه‌كانی هێزی ئاسمانی كه له هه‌ردوو بنكه‌ی حمێمیم و ته‌ڕتووس هه‌ن، به‌رده‌وامده‌بن له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به‌رده‌وامیش ده‌بن له پشتیوانیكردنی هێرشی سوپای سووریا".
ئاژانسی (سانا)ی هەواڵی فەرمیی سووریا، دوێنێ یەکشەممە، رایگەیاند چەند یەکەیەکی سوپای سووریا تەواوی شاری تەدموریان لە پارێزگای حیمس لە بندەستی چەکدارانی داعش رزگار کرد.
ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی سوپای سووریاوە رایگەیاند: "چەند یەکەیەکی سوپای سووریا تەواوی شاری تەدموریان لە پارێزگای حیمس لە بندەستی چەکدارانی داعش رزگار کرد دوای ئەوەی دوا گردبوونەوەی رێکخراوەکە تیرۆریستییەکەیان لەناوبرد".
بەپێی سەرچاوەکانی (سانا) سوپای سووریا دەمەو بەیانیی دوێنێ تەواوی شاری تەدموری بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرد.
هاوکات روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە رێکخراوێکی بەرهەڵستکاری حکوومەتی سووریا، رایگەیاند: هێزەکانی حکوومەتی سووریا شکستی بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی هێناوە".
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ گوتیشی: "بەڵام تاوەکوو بەیانی دوێنێ یەکشەممە دەنگی تەقە لە بەشی رۆژهەڵاتی شارەکە دەبیسترا، بەڵام چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی لە بەشی هەرە زۆری شارەکە بەرەو رۆژهەڵات کشاوەتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە چەکدارانی داعش لە مانگی پێنجی ساڵی 2015 شاری تەدموریان کۆنتڕۆڵ کرد کە پێگەیەکی ستراتیجیی هەیە لە بیابانی سووریا.
م.ح