سووریا داوای هه‌ماهه‌نگی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سووریا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شاندی حكوومه‌تی سووریا، بۆ دانوستانه‌كانی جنێڤ، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له "دژی تیرۆر".
به‌شار جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی سووریا، گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا هه‌بێت ئاماده‌ین به‌شداری له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه چونكه رووسیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو، سه‌ركه‌وتوو بوو".
به‌شار جه‌عفه‌ری گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیداین له دژی تیرۆر، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا، لاریمان نییه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بین، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت".