عێراق به‌ره‌و نادهوڵهتبوون ده‌چێت
خه‌لیل ئیبراهیم:
K24 - هه‌ولێر:
خه‌لیل ئیبراهیم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، تایبه‌ت به دۆخی سیاسی عێراق رایگه‌یاند، له ئێستاد عێراق كه‌وتووه‌ته قۆناغێك خه‌ریكه به‌ره‌و نادهوڵهتبوون ده‌چێت.
خه‌لیل ئیبراهیم راشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵام پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق شكستیهێناوه و پابه‌ندی ده‌ستوور و فیدرالیزم نه‌كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و مهبدهئنی ته‌وافوق به‌لاوه‌نراون و زه‌مینه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیش نییه.
روونیشیكرده‌وه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌خۆیدا بچێته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه شكسته.
ئاشكراشیكرد، سه‌رجه‌م فراكسیۆنی كوردییه‌كان له به‌غدا، له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێستن و سازش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پشكی كورد، له حكوومه‌ته‌كانی داهاتوو كه‌مبكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێگه‌نادرێت هیچ كه‌سێك له جیاتی گه‌لی كورد نوێنه‌ری بۆ له به‌غدا دیاریبكات و هه‌ر كه‌سێك بێت ره‌تده‌كرێته‌وه.