پرسی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆی نێوان توركیا و ئەمریكا دەبێت

ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئەمریكا دەكات و دیار نییە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا له‌گه‌ڵی كۆدەبێتەوە یان نا

K24 – ھەولێر:

جۆن كێربی رایگەیاندووە، پەیەدە و خۆسەری دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان، گفتوگۆی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ده‌بێت له‌ واشنتۆن.

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسیا بڵاوی كردووەتەوە، جۆن كێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەربارەی سەردانی سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە، شەڕی داعش، دۆخی سووریا و پەیەدە و سنووری نێوان توركیا و سووریا مژاری سەرەكی دیدارەكانی ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا دەبن، ئاژانسەكە لە زاری كێربی بڵاویشكردووته‌وه‌، وێرای ئەوەی پشتگیری فیدڕاڵی رۆژئاوا و باكووری سووریا ناكەن، بەڵام ئەم پرسە لەگەڵ ئەردۆغان باس دەكەن.

ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئەمریكا دەكات و دیار نییە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا له‌گه‌ڵی كۆدەبێتەوە یان نا، چونكە پێشتر میدیاكانی ئەمریكا بڵاوینكردبووەوە كە ئۆباما دیداری ئەردۆغانی رەت كردوەتەوە.