جۆن كێری پاڵپشتی ئەمریكا بۆ توركیا دووپاتدەكاتەوە
"ئەمریکا بڕی 20 ملیۆن دۆلاری دیکە دەداتە تورکیا بۆ ئەوەی رووبەڕووی قەیرانی پەناخوازان ببێتەوە"
K24 – ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە.
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا توركەكەی مەولود چاووش ئۆغلو ، رایگەیاند، ئەمریکا بڕی 20 ملیۆن دۆلاری دیکە دەداتە تورکیا بۆ ئەوەی رووبەڕووی قەیرانی پەناخوازان ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە جۆن کێری پاڵپشتی ئەمریکای بۆ تورکیا دووپاتکردەوە لە شەڕی دژی تیرۆر و رایگەیاند: "رووداوەکانی ئەم دواییەی تورکیا و برۆکسل و بەغدا پیشانی دەدات، کە هەموومان له یهك سهنگهرین لە شەڕی دژی تیرۆر".
ئەمە دوای ئەوەوە دێت كە دوێنێ میدیاكانی ئەمریكا بڵایانكردووەتەوە، باراك ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردووەتەوە ئەم ھەفتەیە لە واشنتۆن کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرۆک توركیا ئەنجامبدات.
ماوەیەكە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا ساردی تێكەوتبوو دوای ئەوەی یهكێتی ئهوروپا و ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا، نیگهرانی خۆیان له مهڕ ئازادییهكانی رادهربڕین و رۆژنامهوانی له توركیا راگەیاند.