به فڕۆكه 130 هاووڵاتی عێراقیی له توركیا دیپۆرتكرانه‌وه
"ئه‌و هاووڵاتیانه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیسته‌نبوڵ به‌ره‌و هه‌ولێر دیپۆرتكرانه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی ئه‌نادۆڵ بۆ هه‌واڵ رایگه‌یاند 130 هاووڵاتی عێراقیی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چووبوونه توركیا بۆ وڵاته‌كه‌یان دیپۆرتكراونهتهوه.
ئاژانسیی ئه‌نادۆڵ گوتی: "ئه‌و 130 كۆچبه‌ره عێراقییه كه ژمارەیەکی زۆر منداڵ و ئافرەتیان تێدا بەدی دەکران، هەوڵیان دەدا لە رێگەی وڵاتی تورکیاوە بەشێوەیەکی نایاسایی بچنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا".
ئاژانسه‌كه روونیكرده‌وه: "دوا تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانیان، ئەو 130 هاووڵاتییە عێراقییە لە ریگەی فڕۆکەخانەی ئاتاتورك لە ئیستانبوڵ بەرەو شاری هەولێر دیپۆرتکرانەوە".
ئه‌و ئاژانسه توركییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "لەم نێوەندەشدا بەرامبەر بە میدیاکاران و وێنەگرتنیان لە نێو تێرمیناڵدا ژمارەیەك قاچاغچی ناڕەزاییان دەربڕی".
له هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسیی ئه‌نادۆڵ ئاماژه به‌وه نه‌كراوه ئایا ئه‌و هاووڵاتیانه كوردی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن یاخود هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی دانیشتووی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن.
م.ح