سێ وه‌زاره‌ت بوونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م گۆڕانكارييه‌كانى عه‌بادييدا
سه‌رچاوه ميدياييه عێراقييه‌كان ئاشكرايانكردووه، حه‌وت وه‌زاره‌تى كابينه‌ى حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى پێويسته بگۆڕدرێن و ناويان له ليستى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌يه ده‌بێت بگۆڕدرێن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ميدياييه عێراقييه‌كان ئاشكرايانكردووه، حه‌وت وه‌زاره‌تى كابينه‌ى حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى پێويسته بگۆڕدرێن و ناويان له ليستى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌يه ده‌بێت بگۆڕدرێن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له‌و حه‌وت وه‌زاره‌ته، چواريان يه‌كلابوونه‌ته‌وه و سێيان تا ئێستا يه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و وه‌زيره‌كانيان ئاماده نيين ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كانيان ببن.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له حكومه‌تى عه‌بادى رايگه‌ياندووه، هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه، باقر زوبه‌يدى، سه‌ر به هاوپه‌يمانى نيشتمانى شيعه‌كان و وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى، عه‌ديله حه‌مود و وه‌زاره‌تى داد، حه‌يده‌ر زاملى و وه‌زاره‌تى پيشه‌سازى محه‌ممه‌د ده‌راجى كه سه‌ر به هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كانن، هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى ديكه كه سه‌ر به لايه‌نى ديكه‌ن، له‌وانه پلاندانان، سه‌لمان جه‌ميلى و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ فه‌لاح حه‌سه‌ن زێدان و وه‌زاره‌تى بازرگانى كه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، يه‌كلا كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنى باڵا، حوسێن شه‌هرستانى و وه‌زاره‌تى دارايى، هۆشيار زێبارى و وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوييه‌كان، موحسن شه‌ممه‌رى، تا ئێستا يه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و له باره‌يانه‌وه دوا بڕيار نه‌دراوه.
له دوو رۆژى رابردوودا فشاره‌كانى سه‌ر عه‌بادى بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى وه‌زارى زۆرتر بوونه و له ئاستى شه‌قامدا، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در رابه‌رايه‌تى خۆپيشاندانه‌كانى به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كات و له ئاستى سياسيشدا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى خۆي‌دا بڕياريدا مۆڵه‌تى تا پێنجشه‌ممه بداته حكومه‌تى عه‌بادى و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى دياريكراودا، گۆڕانكارى ئه‌نجام نه‌دات بانگى ئه‌نجوومه‌ن ده‌كرێت و متمانه‌ى لێوه‌رده‌گيرێته‌وه.