خامه‌نه‌ئی: داهاتووی ئێران له مووشه‌كه‌كانه نه‌وه‌ك دانووستانه‌كان
بان كی مون: تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئێران نیگه‌رانی و بێزاركردنه‌كی دروستكرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌ك پشتوانییه‌ك بۆ پاسداران كه هه‌ڵدانی مووشه‌كی بالیستیی تاقیكردووه‌ته‌وه، عه‌لی خامه‌نه‌ئی رابه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند مووشه‌كه‌كان بۆ داهاتووی كۆماری ئیسلامیی گرینگن.
خامه‌نه‌ئی پشتیوانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی كرد كه ساڵی پار ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی جیهان واژووی كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه داوای له ئێران كرد خۆی له هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به دوور بگرێت و پارێزگاری له هێزه ئابووریی و سه‌ربازییه‌كانی خۆی بكات.
ماڵپه‌ڕی خامه‌نه‌ئی له‌وی گواسته‌وه‌و گوتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن داهاتوو بریتییه له دانووستانه‌كان نه‌وه‌ك مووشه‌كه‌كان، ئه‌وانه یان نه‌زانن یاخود ناپاكن".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی كۆشش بۆ دانووستانه‌كان بكات بێئه‌وه‌ی هێزێكی به‌رگریكاریی هه‌بێت، ئه‌وا ناچارده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ر وڵاتێكی لاواز ملكه‌چ بكات".
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز: "له‌وانه‌یه لێدوانه‌كانی خامه‌نه‌ئی ئاڕاسته‌كراو بن بۆ سه‌رۆكی پێشووتر عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌ركرده‌ی كرداری هاوپه‌یمانێتیی سیاسیی كه زیاتر میانه‌ڕه‌ون".
هه‌فته‌ی رابردوو له جریوه‌یه‌كدا له تویته‌ر هاشمى ره‌فسه‌نجانی نووسیبووی: "داهاتوو له گفتوگۆدایه نه‌وه‌ك له مووشه‌كه‌كان".

ئه‌م مانگه پاسه‌وانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران (پاسداران) هه‌ڵدانی مووشه‌كی بالیستی تاقیكرده‌وه و گوتی: "ئه‌و هه‌نگاوه نمایشكردنی هێزی به‌ره‌په‌رچدانه‌وه‌ی نا ئه‌تۆمییه كه ئێران خاوه‌نیه‌تی".
له په‌یامێكی هاوبه‌شدا ئه‌مریكا و چه‌ندین هێزی ئه‌وروپی دوێنێ رایانگه‌یاند: "تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئێران ته‌حه‌دایه‌كه بۆ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه داوا له ئێران ده‌كات واز له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه بهێنێت كه له توانایاندایه چه‌كی ئه‌تۆمیی هه‌ڵبگرن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسیی ئینته‌رفاكس له میخائیل ئۆلیانۆف سه‌رۆكی به‌شی قه‌ده‌غه‌كردن و سنوورداركردنى چه‌كداربوون له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیای گواسته‌وه و گوتی بڕیاری 2231 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش "تاقیكردنه‌وه‌كان قه‌ده‌غه ناكات" مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بوو. ئێرانیش به توندی ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و مووشه‌كانه بۆ ئه‌وه دیزاین كرابن تواناى هه‌بێت چه‌كی ئه‌تۆمیی هه‌ڵبگرن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه له په‌ڕاوێزی كۆنگره‌یه‌ك كه باس له كێشه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا ده‌كات له جنێڤ، بان كی مون سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "ئێرانییه‌كان مووشه‌كی بالیستیان هه‌ڵداوه، به‌ڕاستی ئه‌مه بووه هۆی دروستبوونی نیگه‌رانی و بێزارییه‌ك".
بان كی مون زیاتر گوتی: "به‌ڵام سزاكان چین و جۆری رێوشوێنه پێویسته‌كان كه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر، ئه‌م كاره بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌گه‌ڕێـته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح