موقته‌دا هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات
مانگرتنى موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌ى خه‌زرا پێى نايه چواره‌م رۆژييه‌وه و له ناو خێوه‌ته‌كه‌يه‌وه سه‌در هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
مانگرتنى موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌ى خه‌زرا پێى نايه چواره‌م رۆژييه‌وه و له ناو خێوه‌ته‌كه‌يه‌وه سه‌در هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات.
سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر كابينه‌ى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات نه‌ده‌ن، ئه‌وا عێراق به كرده‌وه پێ ده‌نێته قۆناغێكى مه‌ترسيداره‌وه.
سه‌در ره‌تيشيكرده‌وه، ئێران هيچ ناوه‌ندگيرييه‌كى كردبێت بۆ كۆتايهێنان به مانگرتن.
هه‌روه‌ها گوتى: مانگرتنى نيشتيمانى به‌رده‌وام ده‌بێت و له خۆشه‌ويستى بۆ وڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه و ئه‌وه‌ش سرووشتييه، كه تا خۆمان نه‌گۆڕين خودا ره‌وشمان ناگۆڕێت.
سه‌در روونيشيكرده‌وه، ئه‌وه‌ى شته‌كانى تێكداوه، به‌شدارى تائيفيانه و پشكپشكێنه‌ى حزبه‌كانه و ئێمه هه‌وڵده‌ده‌رين ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵى و خراپه‌كارييانه كۆتايى پێبهێنين.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێرانييه‌كان هيچ ناوه‌ندگيرييه‌كيان نه‌كردووه و بڕواش ناكه‌م ناوه‌ندگيرى بكه‌ن.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا، سه‌در، وه‌ڵامى وتاره ته‌له‌فزيۆنييه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى داوه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، به‌سه به‌ڵێن و واده‌ى بێ كردار.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ سێشه‌ممه 29ى ئازار/ مارسى 2016، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى داواى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد، هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌يدا روونبكاته‌وه، ئايا وه‌زيرانى ته‌كنۆكرات دابنێت يان كه‌سانى حزبى.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رۆژى دووشه‌ممه واده‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ى بۆ عه‌بادى ده‌ستنيشانكرد، تا كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێنێت، عه‌بادى وتارێكى له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵوێستى خۆى روونبكاته‌وه.
گوتيشى: ئايا ده‌تانه‌وێت سه‌رۆك وه‌زيران له كوتله سياسييه‌كانه‌وه كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى هه‌ڵبژێرێت، ياخود ده‌تانه‌وێت كه‌سانى ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان كانديد بكرێن.
عه‌بادى پێش شه‌ش مانگ رايگه‌ياندبوو، ده‌يه‌وێت حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات له كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و بێلايه‌ن پێكبهێنێت و په‌يوه‌ندييان به حزبه سياسييه‌كانه‌وه نه‌بێت.
به‌ڵام سياسه‌تكاره شيعييه‌كانى ده‌وروبه‌رى عه‌بادى ره‌تيانكرده‌وه، لايه‌نه‌كانيان ده‌ستبه‌ردارى پۆسته وه‌زارييه‌كان ببن و پۆسته‌كان راده‌ستى كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكرات بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ره‌وشى ئه‌منيى به‌غدا له‌به‌رده‌م مه‌ترسيدايه و وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، به رێنمايى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى بڕياريدا سێ فه‌وجى سه‌ربازى له پارێزگاكانى باشووره‌وه بگوازێته‌وه بۆ به‌غدا.
سه‌در وه‌ك هه‌ڵوێستێكى سياسى چووه‌ته به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز و ده‌ستى به مانگرتن كردووه.
به سه‌دان هه‌زار لايه‌نگرانى سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌كه وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ هه‌ڵوێستى موقته‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
موقته‌دا و شوێنكه‌وتوانى داواى دامه‌زراندنى كابينه‌يه‌كى حكومى ته‌كنۆكرات ده‌كه‌ن.
رۆژى دووشه‌ممه 28ى ئازار/ مارسى 2016 ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مۆڵه‌تى تا پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ى داوه‌ته عه‌بادى له پێناو راگه‌ياندنى كابينه‌يه‌كى نوێى حكومى.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڕياريدا هێزى زياتر له ناو شارى به‌غدا بڵاوه پێ بكات بۆ به‌رگرتن له هه‌ر جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در.
له نوێترين هه‌ڵوێستيشدا، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى دووشه‌ممه 29ى ئازار/ مارسى 2016 له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، گۆڕانكاریی وەزاری و كاندیدكردنی كەسی تازە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری یان لادانی وەزیرەكان لە حكوومەتی عێراقیدا، له لاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى بایەخێكی ئەوتۆيان نەماوە.