با ئيش هاوسه‌ره‌كه‌ت لێ زه‌وت نه‌كات
ره‌وشى ژيان گۆڕا. دابه‌شكردنى كۆمه‌ڵايه‌تييانه‌ى كار گۆڕ‌انى زۆرى به‌سه‌ردا هاتووه. خێزانه نوێيه‌كان به زۆرى ژن و پياو وه‌ك يه‌ك ده‌چنه سه‌ر كار و رۆژانه كاتێكى زۆريان به جيا و دوور له يه‌كدى به‌سه‌ر ده‌به‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ره‌وشى ژيان گۆڕا. دابه‌شكردنى كۆمه‌ڵايه‌تييانه‌ى كار گۆڕ‌انى زۆرى به‌سه‌ردا هاتووه. خێزانه نوێيه‌كان به زۆرى ژن و پياو وه‌ك يه‌ك ده‌چنه سه‌ر كار و رۆژانه كاتێكى زۆريان به جيا و دوور له يه‌كدى به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام گرنگه مرۆڤه‌كانيش به تايبه‌تى هاوسه‌ران بزانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌دا ده‌كه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ئيشكردنيان كاريگه‌رى نه‌رێنى بكاته سه‌ر ژيانى هاوسه‌رێتييان.
تێكه‌ڵى مه‌كه‌ن:
هه‌موو شتێك كاتى خۆى هه‌يه. ئيش و ماڵ تێكه‌ڵ مه‌كه‌ن. مه‌هێڵه كاركردن هه‌موو كاته‌كانت داگير بكات و ئيدى ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كه‌ت و ئه‌ركه‌كانت فه‌رامۆش بكه‌يت. كات بۆ هه‌موو شتێك به رێكوپێكى ته‌رخان بكه. كاره‌كانى پيشه‌كه‌ت له نووسينگه‌ى ئيشت ته‌واو بكه. هيچ مه‌به‌ره‌وه بۆ ناو ماڵ. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، خه‌مه‌كانى ناو ماڵت مه‌به‌ره نووسينگه‌ى ئيشه‌كه‌ت. فێرى ئه‌وه ببه كه شته‌كان جيا بكه‌يته‌وه.
به گوێره‌ى توانا هاوكارى بكه:
ره‌نگه باش‌ترين رێگه بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى هاوسه‌رگيرى هاوكاريكردنى هاوبه‌شى ژيانت بێت به باش‌ترين شێوه. بايه‌خ به ئاره‌زوو و خوليا و چالاكى هاوژينه‌كه‌ت بده.
ستايشى بكه:
گرنگه هاوسه‌ران له كاتى پێويستدا ستايشى ماندووبوون و هه‌وڵى يه‌كدى بكه‌ن. هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت گونجا دوو دڵ مه‌به له ستايشكردنى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت و ده‌ربڕينى پێزانين بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ى كێشاويه‌تى. ئه‌و جۆره وشانه‌ى ستايشيان له خۆ گرتووه كاريگه‌رييه‌كى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشى گرژى نێوان هاوسه‌ران هه‌يه.
كاتى تايبه‌تى بۆ هاوژينه‌كه‌ت ته‌رخان بكه:
هه‌رچه‌نده ئه‌رك و ماندووبوونت زۆره، به‌ڵام كاتێكى تايبه‌تى بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ته‌رخان بكه. هه‌وڵبده هاوژينه‌كه‌ت چێژ له‌و كاته وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ش پيشان بده ئه‌و كاته ته‌نيا و به تايبه‌ت بۆ ئه‌وت ته‌رخانكردووه. هه‌وڵبده، له‌و كاتانه‌دا خۆت له هه‌موو شتێك دوور بخه‌يته‌وه و ته‌نيا خۆت له‌و نزيك بكه‌يته‌وه. پێويسته خۆت سه‌رقاڵى كۆمپيوته‌ر و مۆبايل و ته‌له‌فزيۆن مه‌كه و هه‌موو كاته‌كه با ته‌نيا بۆ هاوژينه‌كه‌ت بێت.
جياوازييه‌كان قبووڵ بكه:
ناكرێت هيچ ژن و مێردێك، كۆپى يه‌كدى بن، شتێكى ئاساييه كه جياوازى له نێوانياندا هه‌بێت. هاوسه‌رگيرى سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌يه، كه مامه‌ڵه‌يه‌كى درووست له‌گه‌ڵ ئه‌و جياوازييانه بكرێت.