به‌هاران پێويستت به مكياژێكى نه‌رم و رازاوه‌يه
ره‌نگه نه‌رمه‌كانى مكياژ بۆ ئه‌م وه‌رزه بره‌ويان هه‌يه. به تايبه‌تى كه ده‌گونجێن بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك و هه‌موو ره‌نگى پێستێك.
K24 – هه‌ولێر:
ره‌نگه نه‌رمه‌كانى مكياژ بۆ ئه‌م وه‌رزه بره‌ويان هه‌يه. به تايبه‌تى كه ده‌گونجێن بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك و هه‌موو ره‌نگى پێستێك.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت وه‌ك خانمێكى جوان ده‌ركه‌ويت و مكياژێكى سه‌رنجڕاكێش بكه‌يت، ره‌چاوى ئه‌م رێنماييانه بكه:
شينى كراوه:
ره‌نگێكى سارده، زۆرتر ده‌بێته جێى سه‌رنج و جوانى چاوه ره‌نگ تاريكه‌كان زۆرتر به‌ده‌رده‌خات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوت له ره‌نگى كراوه‌يه، خۆت له شينى كراوه بپارێزه.
باش‌ترين حاڵه‌تيش ئه‌وه‌يه شينى كراوه بۆ سه‌رووى چاو به‌كاربهێنيت نه‌ك هه‌موو ده‌وروبه‌ريان. ئه‌گه‌ر نينۆكه‌كانيشت رێك و جوانن، ده‌توانيت شينى كراوه بۆ ره‌نگكردنى نينۆكت به‌كاربهێنيت.
چى له باره‌ى په‌يوه‌ندى ته‌مه‌ن و ره‌نگى شينه‌وه ده‌زانييت؟
*ئه‌گه‌ر له ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌ندايت، ده‌كرێت مكياژى دوكه‌ڵى به سێبه‌رى شين به‌كاربهێنيت و كه‌وانه‌يه‌كى شين له نزيك برژانگه‌وه تا برۆ بكێشيت به ميكياژ. بۆ جوانتر سه‌رنجڕاكێشان ده‌توانيت هێڵێكى ره‌ش يان خۆڵه‌مێشى تۆخ كه به هێڵى ئايلاينه‌ر، ناسراو به قنچكى چاوت بكێشى و برژانگيشت به ماسكاره‌ى ره‌ش و خۆڵه‌مێشى تۆخ ره‌نگ بكه‌يت.
*ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نى ده‌يه‌ى چله‌كانيدا، سێبه‌رێكى شين له سه‌ر نيوه‌ى پێڵووى سه‌ره‌وه‌ى چاوت بكێشه و ئينجا مكياژه‌كه ته‌نكتر بكه‌وه و تا نزيك برژۆڵه‌كانتى بهێنه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وروبه‌رى چاوت رازاوه‌تر ده‌كه‌وێت.
په‌مه‌يى كاڵ:
ئه‌م ره‌نگه هاوچه‌شتنى ره‌نگى شه‌ونمى جوان و ته‌ندرووسته. ره‌نگێكى گونجاوه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك، ژنانێك كه شه‌رم ده‌يانگرێت و دوو دڵن، ئازايه‌تى نانوێنن ئه‌م جۆره ره‌نگه بۆ مكياژ هه‌ڵبژێرن.
ده‌كرێت ره‌نگى په‌مه‌يى ساده و نه‌رم له ده‌ورى چاو و لا روومه‌ته‌كان و لێو بدرێت. ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌نگێكى ديكه‌ى مكياژدا هه‌ماهه‌نگى بكرێت. ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خۆڵه‌مێشى يان ره‌نگى ديكه‌ى نه‌رم هارمۆنيك بن و ئه‌نجاميش مكياژێكى جوان و رازاوه ده‌ربچێت.
*ئه‌گه‌ر له ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌ندايت، هه‌ر ره‌نگێك كه ئاره‌زووى ده‌كه‌يت به دڵخوازى خۆت به‌كار بهێنه. بۆ نموونه سه‌وز، شين، كه‌مێك په‌مه‌يى ته‌نيا گرنگه بزانيت چۆن هاڕمۆنى نێوان ره‌نگه‌كان درووستبكه‌يت.
*ئه‌گه‌ر له ده‌يه‌ى چواره‌مى ته‌مه‌ندايت، ته‌ركيز بخه‌ره سه‌ر به‌كارهێنانى ره‌نگى په‌مه‌يى بۆ لێو و درووستكردنى سێبه‌رێكى كراوه له‌سه‌ر روومه‌ت، به‌ڵام دوور بكه‌وه له به‌كارهێنانى پێكهاته‌ى بريسكه‌دار، ته‌نيا ئه‌وه به‌سه كه چه‌ند پێكهاته‌يه‌كى كز و خامۆش به‌كاربهێنيت بۆ ئه‌وه‌ى جوانى لێوت زياتر ده‌ركه‌وێت.


.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)